|
مێژووی کوردستان

مێژووی کۆنی كوردستان
كوردستان هه‌م به‌پێی پاشماوه شوێنه‌وارییه‌كان و هه‌م به‌پێی
نوسراوی نێو كتێبه پیرۆزه‌كان، جێگایه‌كی دیاری له‌مێژووی دنیادا
هه‌یه، ئه‌ویش به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌و راستییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت
كه‌پاش روداوی لافاوه گه‌وره‌كه‌ی كه‌شتی نوح له‌سه‌ر چیای جودی
له‌كوردستان له‌نگه‌ری گرتووه‌و جارێكی تر له‌م ده‌ڤه‌ره مرۆڤایه‌تی
هه‌نگاوی بوژانه‌وه‌ی خۆی ناوه‌و له‌وێدا به‌دنیادا بڵاوبۆته‌وه.
له‌سۆنگه‌ی ئه‌م راستییه‌وه جێی سه‌رسوڕمان نییه كه‌یادگاری
هه‌وه‌لینی مرۆڤ له‌كوردستان بوونی هه‌بێ، وه‌كو ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر
له‌چیای برادۆست له‌ناوچه‌ی بارزان، كه‌شوێنه‌واری ئیسكه په‌یكه‌ری
مرۆڤی نیاندرتالی لێدۆزراوه‌ته‌وه، ته‌مه‌نی له(45-60) هه‌زار ساڵ
ده‌بێ، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌م جار كشتوكاڵ كردن له‌گوندی چه‌رموی
رۆژهه‌ڵاتی چه‌مچه‌ماڵ كه‌كۆلینكاری ئاركۆلۆژیانه‌ی لێكراوه پاشماوه‌ی
شینایی كردن و ماڵات به‌خێوكردنی لێ دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌مه وێڕای
ده‌یان شوێنه‌واری دیكه كه‌قوڵایی شارستانیی كوردستان ده‌رده‌خه‌ن.
له‌كوردستانی كۆندا ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتۆری به‌ناوبانگ هه‌ڵكه‌وتووه
كه‌له‌مێژووی دێریندا زانیاریان له‌باره‌یه‌وه تۆماركراوه، له‌وانه
سوئیه‌كان له‌ناوچه‌ی سورباتۆ له‌ناوه‌ڕاستی هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش
زایین كه‌ده‌سه‌ڵاتیان ماوه‌یه‌ك تا ناوچه‌ی ئور كشاوه. لۆلۆییه‌كان
له‌ناوچه‌ی میزۆپۆتامیاو به‌تایبه‌تی ده‌شته‌كانی زه‌هاوو شاره‌زوور
كه‌له‌سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كان به‌و ناوچانه‌یان ده‌گوت وڵاتی زاموا.
له‌هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زایین لۆلۆییه‌كان خودان ده‌وڵه‌تێكی
به‌هێزبوون پایته‌خته‌كه‌یان شارێك بوو به‌ناوی خمازی.
له ناوچه‌كانی باكورو رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی لۆلۆییه‌كان نێوی ده‌وڵه‌تێكی
دیكه دێ به‌ناوی گۆتی یان گۆتیه‌كان، كه‌ئه‌وانیش له‌هه‌زاره‌ی سێیه‌م
و هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زایین ناویان دێت كه‌توانیویانه بۆ ماوه‌ی
سه‌دساڵ فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عیراقیش بكه‌ن.
كاشیه‌كان له‌ناوه‌راستی هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زایین ده‌وڵه‌تێكی
به‌هێزیان دروست كردووه له‌كوردستان ده‌سه‌ڵاتداربوون و له‌ساڵی 1595
- 1162 پ.ز حوكمی وڵاتی بابلیان كردووه و زۆر شوێنه‌واری شارستانیان
له‌پاش به‌جێماوه.
میلله‌تانی دیكه‌ی به‌ناوبانگ له‌كوردستان ناویان هاتووه‌و
ده‌سه‌ڵاتیان پێكهێناوه وه‌ك میتانییه‌كان و تۆرانییه‌كان و
ماننایه‌كان. به‌ڵام میدیه‌كان له‌میلله‌تانی به‌ناوبانگی كوردستانی
كۆنن و توانیویانه له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین دا
ئیمپراتۆریه‌تێكی گه‌وره ئاوا بكه‌ن كه‌به‌هاوكاری كلدانیه‌كان
له‌ساڵی 612 پ.ز ده‌وڵه‌تی ئاشوریان له‌ناوبردووه‌و شاری نه‌ینه‌وای
پایته‌ختیان كۆنترۆڵ كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی بۆچوونی هه‌ندێك
له‌توێژه‌ران میدیه‌كان باپیر‌و بنه‌چه‌ی كوردانن بۆیه ساڵی
دامه‌زراندنیان له‌ساڵی 700پ.ز به‌سه‌ره‌تای ساڵی كوردی دانراوه.
كاردۆخیه‌كان كه‌له‌ناوچه‌كانی بۆتان بوونیان هه‌بووه. له‌لای به‌شێك
له‌توێژه‌ران به‌باپیره گه‌وره‌ی كوردان داده‌نرێن، زه‌ینه‌فۆن
نووسه‌ری به‌ناوبانگی یۆنانی پاش شكستی سوپاكه‌ی له‌شه‌ڕێكی ناوخۆی
هه‌خامه‌نیشه‌كاندا له‌گه‌ڵ (10)هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی یۆنانی به‌زێدی
كاردۆخیه‌كاندا تێپه‌ڕیوه‌و له‌ساڵی 401پ.ز زۆر زانیاری شایسته‌ی
له‌باره‌یانه‌وه تۆماركردووه. هه‌روه‌ها له‌ساڵانی دواتردا كوردستان
رووداو‌و گۆڕانكاری زۆری به‌خۆوه دیوه وه‌كو شه‌ڕی گوگمێر له‌نزیك
هه‌ولێر له‌نێوان سوپای ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی و سوپای
هه‌خامه‌نشیه‌كان له‌ساڵی 331پ.ز.
دواتر كوردستان به‌زۆری له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیه‌كانی
ئه‌شكانی و حدیاب و ساسانی و بیزه‌نتی و (رۆمه‌كان) دابووه.
له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ده‌ستپێكردنی فتوحاتی
ئیسلامی به‌ره‌به‌ره وڵاتی كوردانیش بووه به‌شانۆگه‌ری روداو‌و
گۆرانكاری گه‌وره، هه‌ر له‌ساڵی 16ك، سه‌رزه‌مینی كوردستان
له‌كه‌وشه‌نه‌كانی خواره‌وه ناوچه‌كانی جه‌له‌ولاو حه‌لوان و كرمانشاو
وڵاتی لوڕستان به‌ئایینه نوێیه‌كه ئاشنا بوون، هه‌تاوه‌كو ساڵی 35ك،
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كوردستان كه‌وته بن ده‌ستی موسڵمانان و كوردیش
به‌كاوه‌خۆ به‌ئایینه نوێیه‌كه راده‌هاتن و پێی قایل ده‌بوون.
له‌سه‌رده‌می ئومه‌وییه‌كاندا (41- 132ك) ده‌كرێ بڵێین كورد قۆناغی
گواستنه‌وه‌ی خۆی تێده‌په‌ڕاند، وڵاتیان له‌به‌ر سه‌ختی و هه‌ڵه‌موتی
بوو بوو به‌په‌ناگه‌ی خه‌واریجیه‌كان و كوردیش له‌هه‌ندێك بزاوتی
خه‌واریجیه‌كاندا به‌شداری كردووه‌و له‌وماوه‌یه‌دا وه‌ك موسڵمانانی
ناعه‌ره‌ب (موالی) رووبه‌رووی سته‌م و پێشڵكاری بوونه‌ته‌وه.
بۆیه كورد هاوكاری و پاڵپشتی بانگه‌وازی عه‌بباسیه‌كانی كردووه
له‌گه‌ڵ رووخانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی هاتنه سه‌ركاری عه‌بباسیه‌كان،
كورد هه‌م رۆلی بینی هه‌م له‌سه‌رده‌مه‌كانی دوتردا به‌شداریكردنێكی
كاراتری مێژووییان نیشاندا.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا و به‌تایبه‌تی
له‌ماوه‌ی حوكمی عه‌بباسیه‌كان (132-656ك) هه‌لومه‌رجی ده‌ركه‌وتنی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و باڵاده‌ستبوونی كورد له‌ناوچه‌كانی خۆیدا هاته
گۆڕێ و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی/ ده‌یه‌می زاینی،
چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كی كوردی له‌شێوه‌ی میرنیشین و ده‌وڵه‌تدا
ده‌ركه‌وتن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ریزبه‌ندیان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ
دیاریكردنی دیارترین ئه‌و شوێنانه‌ی كه فه‌رمانڕه‌واییان تێدا ده‌كرد.
میرنشینی عه‌یشانی 300-350ك / 912-961ز
له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێمی چیاكان له‌نه‌هاوه‌ند و دینه‌وه‌ر و
هه‌مه‌دان و سامنان هه‌تا سنوری ئازربایجان. له‌دیارترین میره‌كانیان
وندادو غانم.
میرنشینی ره‌وادی (ده‌وروبه‌ری 337-463ك/948-1071ز)
له‌شاره‌كانی مه‌راغه‌و ته‌ورێزو ئه‌رده‌بیل و ورمێ و خوی و سه‌لماس
...هتد، به‌ناوبانگترین میره‌كانیان محه‌مه‌د كوڕی حوسێن ره‌وادی و
ئه‌بو هه‌یجای ره‌وادی و مه‌مه‌لانی ره‌وادی.
میرنشینی شه‌دادی 340-595ك/951-1198ز
له‌هه‌رێمی ئاران له‌شاره‌كانی به‌رده‌عه‌و دبیل و گه‌نجه‌و باكو چه‌ند
شار‌و ناوچه‌یه‌كی دیكه. میرنشینی شه‌دادی هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن
سه‌لجوقیه‌كانه‌وه لاوازكراوه به‌ڵام هه‌تاوه‌كو ساڵی 595-1198ز له
شاری ئانی هه‌ر مابوو.
له‌دیارترین میره‌كانیان محمه‌د كوڕی شه‌دادو فه‌زلون و ئه‌بولئه‌سوارو
چه‌ندانی دیكه. كه‌سه‌ربه‌خۆبون و دراوی تایبه‌تی میرنشینه‌تیان
لێداوه.
میرنشینی حه‌سه‌نوه‌یهی 348-406ك/ 959-1015ز
له‌ناوچه‌كانی شاره‌زوورو شاپورخواست واتا لوڕستان و دینه‌وه‌رو
هه‌مه‌دان و شوێن وشاری دیكه فه‌رمانڕه‌واییان كردووه.
له‌میره به‌ناوبانگه‌كانیان، حه‌سه‌نوه‌یهی كوڕی حوسێنی كوردی و میر
به‌در كوڕی حه‌سه‌نوه‌یهی كه‌یه‌كێكه له‌هه‌ره میره
به‌ناوبانگه‌كانی كوردان، له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌راستدا كاری زۆر دیاری
له‌ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كه‌یدا كردووه‌و دراوی تایبه‌تی لێداوه.
میرنشینی مه‌روانی 373-489ك/983-1096ز
له‌كوردستانی ناوه‌ڕاست و باكور له‌دیاربه‌كر شاره‌كانی میاخارتین و
ماردین وئامه‌دو خه‌ڵات و به‌دلیس و ناوچه‌ی دیكه فه‌رمانڕه‌واییان
كردووه.
دامه‌زرێنه‌ری میرنشینه‌كه میر باد كوڕی دۆسته‌كی كوردیه هه‌روه‌ها
میر مومه‌هه‌د ئه‌لده‌وله‌و میر نه‌سرولده‌وله‌و ئه‌حمه‌د كوڕی
مه‌روانی كوردی كه‌به‌ناوبانگترین میری كوردیه، زیاتر له‌په‌نجا ساڵ
میرایه‌تی كردووه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌ت ناسراوه له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌تانی عه‌باسی و بوه‌یهی وفاتمی و بیزێنتی و سه‌لجوقیه‌كان دانی
پێدانراوه. زۆر كاری گرینگ له‌ئاوه‌دانی و بوژانه‌وه‌ی ژیانی
كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له‌و ناوچه‌یه‌ی كوردستاندا ئه‌نجامدراوه.
له‌زۆربه‌ی شاره‌كاندا دراوی میرنشینیه‌كه لێدراوه.
میرنشینی عه‌ننازی 381-511 ک /991 - 1117 ز
ئه‌م میرنشینیه له‌ناوچه‌ی حه‌لوان له‌لایه‌ن كورده‌كانی
شازه‌نجانییه‌وه دامه‌زراوه دواتر ده‌سه‌ڵاتی فراوان بووه‌و
له‌شاره‌كانی ئه‌سه‌د ئابادو داقوق و ئاوه‌دانی دیكه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
په‌ره‌ی سه‌ندووه. له‌میره به‌ناوبانگه‌كانیان، میر ئه‌بولفه‌تح
محه‌مه‌د كوڕی عه‌نناز و میر حسام ئه‌لده‌وله و ئه‌بو شوك و میرسورخاب
كوڕی به‌در.
میرنشینی هه‌زبانی 347 – 534 /1046 – 1139 ز
له‌شاری هه‌ولێر ده‌ركه‌وتووه، سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری
هه‌ولێری فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردووه، له‌به‌ناوبانگترین میره‌كانیان
عیسا كوڕی موسای هه‌زبانی و میر ئه‌بولحه‌سه‌نی كوڕی موسكی هه‌زبانی.
له دوای هاتنی سه‌لجوقییه‌كان زۆربه‌ی میرنشینیه كوردییه‌كان
پوكانه‌وه‌و به‌ره‌و نه‌مان چوون، به‌ڵام رۆڵی كورد هه‌ر له‌بره‌ودابوو
له‌شه‌ڕی به‌ناوبانگی ملازگرددا كورد هاوكاری سه‌لجوقیه‌كانی كردووه
كه‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رۆمه‌كاندا.
له‌سه‌روبه‌ندی هاتنی مه‌غۆله‌كاندا كوردستان رووبه‌رووی وێرانكاری و
زیانی زۆر بۆوه، چونكه هه‌م هه‌رێمه كوردییه‌كان بۆ مه‌غۆلییه‌كان
گرنگ بوون، هه‌م ده‌كه‌وته سه‌ر رێ‌یان بۆ به‌غداو شام، بۆیه كوردستان
له‌سه‌ده‌ی 7ك / 13ز زۆرترین زه‌ره‌رو زیانی به‌ركه‌وت.
له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی هێزه داگیركه‌ره‌كانی كوردستاندا وێڕای
زه‌برو زه‌نگی زۆر به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌كوردستاندا
به‌ته‌واوه‌تی له‌ناونه‌چوو، چه‌ندان میرنشین و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
كوردی له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردستاندا فه‌رمانڕه‌واییان ده‌كردو
هێزه‌كانی جه‌لائیری وته‌یموری و قه‌ره‌ئۆینلو....هتد. كوردستانیان
كردبووه مه‌یدانی شه‌ڕو ململانێ، تاده‌ركه‌وتنی عوسمانیه‌كان و شه‌ڕی
چالدێران 1514ز، كه‌میر شه‌رفخانی به‌دلیسی له‌كتێبی شه‌ره‌فنامه‌دا
زانیاری گرینگی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیه‌ی كوردان تۆماركردووه.

جوگرافیای کوردستان
شوێنی جوگرافی هه‌رێمی كوردستان
هه‌رێمی كوردستانی عیراق بریتییه له‌و به‌شه كوردستانه‌ی
كه‌ده‌كه‌وێته نێو سنوری ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه كه‌دوابه‌دوای شه‌ڕی
یه‌كه‌می جیهان دروست بوو، به‌پله‌ی یه‌كه‌م هه‌رێمێكی مرۆییه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نیشتیمان یان خاكی كوردانه‌و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
دانیشتوانی كوردن، به‌ڵام له‌رووی فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره‌ئاینییه‌وه
له‌هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی عیراق جیایه. له‌ته‌ك كورددا عه‌ره‌ب و
توركمان و ئاشوریش هه‌ن. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌پاڵ
ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دانیشتیوانی هه‌رێم موسڵمانن، كه‌چی مه‌سیحی تێدایه.
هه‌موو لێكۆڵه‌ره‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌ك ده‌نگن كه‌به‌رزاییه‌كانی
حه‌مرین سنوری باشوری كوردستان پێكدێنێت، سنوری هه‌رێم له‌ناوقه‌دی
عیراقه‌وه له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی به‌دره له‌پارێزگای واست
ده‌ست پێده‌كات به‌ره‌و باكوور تا پردی نه‌وت له‌رۆژئاوای شارۆچكه‌ی
مه‌نده‌لی هه‌ڵده‌كشێ له‌ته‌نیشت به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین تا فه‌تحه
ده‌ڕوات شان به‌شانی رووباری دیجله سه‌رده‌كه‌وێ و له‌باكوری شاری
موسڵ به‌ره‌و باشوری رۆژئاوا باده‌داته‌وه به‌ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی
حه‌زه‌ر پاشان به‌ره‌و رۆژئاوا به‌ئاراسته‌ی سنووری عیراق سووریا
له‌باكووری شارۆچكه‌ی به‌عاج.
روبه‌ری هه‌رێم 78736 كم2 كه ده‌كاته زیاتر له 18% سه‌رجه‌می
رووپێوی عیراق، كه‌ئه‌م ناوچانه ده‌گرێته‌وه:
1/پارێزگاكانی (هه‌ولێر سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك).
2/هه‌موو ناحیه و قه‌زاكانی پارێزگای نه‌ینه‌وا جگه له‌قه‌زاكانی
موسڵ و به‌عاج و حه‌زه‌ر.
3/قه‌زاكانی خانه‌قین ومه‌نده‌لی و كفری جگه له‌ناحیه‌ی به‌له‌دروز
له‌پارێزگای دیاله.
5/ناوه‌ندی قه‌زای به‌دره له‌پارێزگای واست، كوت.

که‌ش و هه‌واى هه‌ريمى كوردستان
ئاو‌و هه‌وای هه‌رێمی كوردستان
تێكرای گه‌رمی مانگی كانوونی دووه‌م كه‌ساردترین مانگی ساڵه
له‌هه‌رێمدا له‌نێوان (3.1) پله‌ی سه‌دی دایه له‌وێستگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین
(9.9 ) سه‌دیه له‌خانه‌قین، به‌گشتی چه‌ند به‌ره‌و باكورو باكوری
رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم بڕۆین پله‌ی گه‌رمی داده‌به‌زێت له‌به‌رئه‌وه‌ی
چه‌ند به‌ره‌وه باكورو باكوری رۆژهه‌ڵات بچین زه‌وییه‌كه به‌رزو بڵند
ده‌بێت ، وه لایه‌كانی باكووری هه‌رێم ده‌كه‌ونه ئه‌و ناوچانه‌ی
كه‌له‌كه‌مه‌ره‌ی زه‌وییه‌وه دورترن كه‌ده‌بێته هۆی كورتی رۆژ
له‌نیوه‌ی زستانی ساڵداو كه‌مبوونه‌وه‌ی گۆشه‌ی تیشكی هه‌تاو كه‌وتن.
كه‌می لاربوونه‌وه‌ی گۆشه‌ی كه‌وتنی تیشكی هه‌تاو هه‌روه‌ها رۆژ درێژی
و ساماڵ و تۆپه‌ڵی هه‌وایی كیشوه‌ری وشك كه‌له‌هاویناندا هه‌رێم
ده‌گرێته‌وه، یاریده‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌ده‌ن له‌و
وه‌رزه‌دا. تێكڕاكانی گه‌رمای مانگی ته‌مووز كه‌گه‌رمترین مانگی ساڵه
له‌هه‌رێمدا له 30 پله‌ی سه‌دی پتره.
جیاوازییه‌كی زۆر له‌بڕی باران بارین له‌هه‌رێمدا هه‌یه ناوه‌ندی
بارانی ساڵانه له‌هه‌رێمدا له‌نێوان 328 ملم دایه له‌خانه‌قین و
زیاتر له 702ملم له زاخۆ و له‌رواندز 969ملم و له‌ئاكرێ 1008 ملم و
له‌پێنجوێن 1263 ملم، به‌گشتی له‌باره‌ی بڕی بارانی داباریو
له‌هه‌رێمدا ده‌توانین بڵێین كه‌بارانی هه‌رێم تابه‌ره‌و باكورو باكوری
رۆژهه‌ڵات بڕۆین پتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هۆكاری به‌رزی و نزمی
له‌لایه‌ك گوزه‌ركردنی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له نه‌وراییه‌كانی كه‌ش
وهه‌وا به هه‌رێمدا جگه له‌وه‌ی كه جۆری نه‌وراییه‌كانیش تا به‌ره‌و
باكوور بڕۆین قوڵتر ده‌بن، له‌روی بارنه‌وه ده‌توانین هه‌رێم بۆ دوو
هه‌رێمی لاوه‌كی دابه‌ش بكه‌ین كه‌بریتیه له:
هه‌رێمی بارانی مسۆگه‌ر
ئه‌م هه‌رێمه به‌شه‌كانی باكورو باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانی
عیراق ده‌گرێته‌وه‌و سنووره‌كانی باشوری له‌گه‌ڵ سنوری باشوری ناوچه‌ی
شاخاوی له‌هه‌رێمدا ده‌ڕۆن ئه‌م هه‌رێمه به‌زۆری رێژه‌ی بارانه‌كه‌ی
جیاده‌كرێته‌وه كه‌ناوه‌ندی ساڵانه‌ی باران 500ملم كه‌متر نییه،
بۆیه كشتوكاڵی زستانه له‌م هه‌رێمه‌دا ساڵانه ئه‌م هه‌رێمه
ده‌توانێت به‌ته‌واوی پشت به‌باران ببه‌ستێت.
هه‌رێمی بارانی نامسۆگه‌ر
ئه‌م هه‌رێمه ناوچه نیمچه شاخاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه كه‌به‌رێژه
بارانی كه‌مه(ساڵانه له 500ملم) كه‌متره، ئه‌م هه‌رێمه لاوه‌كییه
دیسان به‌وه ناسراوه كه‌بڕی بارانی مانگانه‌و ساڵانه‌و وه‌رزانه
هه‌ڵبه‌زو دابه‌زێكی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت به‌به‌راورد كردن
له‌گه‌ڵ هه‌رێمی پێشوودا، بۆیه كشتوكاڵی زستانه‌ی به‌تایبه‌تی
له‌به‌شه‌كانی باشور‌و باشوری رۆژئاوادا ره‌نگه روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی
وشكی ببێته‌وه.
له روی ئاووهه‌واوه هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو هه‌رێم پۆلێن ده‌كرێت
كه‌ئه‌مانه‌ن:
1. هه‌رێمی ئاو‌و هه‌وای ده‌ریای ناوه‌راست:
ئه‌م جۆره ئاووهه‌واییه به‌شه‌كانی باكورو باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم
ده‌گرێته‌وه‌و سنووری باشوری له‌گه‌ڵ سنوری باشوری ناوچه‌ی شاخاوی له
هه‌رێمدا ده‌ڕوات، ئه‌م هه‌رێمه پتر له 50 هه‌زار كیلۆمه‌تر
چوارگۆشه‌ی داگرتووه له رووی گه‌رمییه‌وه به‌زستانی زۆر سارد و به
هاوینی فێنك ناسراوه، له‌رووی دابارینه‌وه له‌نیوه‌ی زستانه په‌ره
ده‌ستێنێ هاوینی وشكه، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌رێمه له هه‌موو ناوچه‌كانی
تری عیراق به‌بارانتره، تێكڕای بارانی ساڵانه‌ی له 500ملم دانابه‌زێت
تا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات و باكوور‌و باكووری رۆژهه‌ڵات برۆین باران زیاتر
ده‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌بێته هۆی پچرانی رێگای گواستنه‌وه
له‌نێوان شاره جیاجیاكاندا.
2. هه‌رێمی ئاو‌و هه‌وای نیمچه وشك گه‌رمه‌سێری:
ئه‌و هه‌رێمه به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی رووبه‌ری هه‌رێم ده‌گرێته‌وه له‌رووی
سیستمی باران بارینه‌وه له‌هه‌رێمی پێشوو ده‌چێ (هاوینی ووشك و برینگ،
زستانی به باران) به‌ڵام لێی جیاوازه له‌رووی كه‌م بارانییه‌وه (ساڵانه
كه‌متر له 500ملم و به‌رزی پله‌كانی گه‌رمی له‌هاویندا زستانی كه‌متر
سارده كه‌م جاری وا هه‌یه به‌فری لێ بكه‌وێ).
• ئاماده‌كردنی
ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی به‌شی مێژووی كۆلیژی ئاداب له‌زانكۆی
سه‌لاحه‌ددین
ئه توانی ره نگی پشته وه ی بۆ خۆت بگۆری
ڤه گه
رێ |