دادگای توركی له شاری ئه‌ده‌نه گه‌نجێكی به تۆمه‌تی به‌شداری له خۆپیشاندا سزادا به 9 ساڵ و 9 مانگ زیندانی. به‌تۆمه‌تی به‌شداری كردن له خۆپیشاندان و پشتگیری كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان له شاری ئه‌ده‌نه‌ی كوردستانی توركیا، گه‌نجێكی كورد دادگایی كرا كه ته‌مه‌نی 21 ساڵه. داواكاری گشتی له‌و دادگایه به پشت به‌ستن به‌وه‌ی گه‌نجه‌كه نیو لیمۆی پێبوه له جانتاكه‌یدا دوای كردوه توندترین سزا بدرێت به بیانووی ئه‌وه‌ی كه لیمۆ له دژی نارنجۆكی گازی به‌كارده‌هێنرێت. داواكاری گشتی له دادگادا داوای كرد: كه ئه‌و گه‌نجه به 48 ساڵ زیندانی سزا بدرێت، چونكه نیو لیمۆی پێبووه و ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه پشتگیری له رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان ده‌كات و به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵاته ئه‌منییه‌كان ده‌بێته‌وه