له رووداوێكی كه‌م وێنه‌دا، كه‌له‌شێرێكی ئیتالیایی دوای هێرشی رێوییه‌ك بۆ سه‌ر كوخه‌كه‌ی تووشی ترس بوویه‌وه، ئێستا به هێلكه هاتووە ئه‌و كه‌له‌شێره كه ناوی "جیانی"یه و هێشتا جوجهلهیه، به هۆی هێرشی رێوییه‌ك بۆ سه‌ر كوخهكهیان، تووشی ترس بۆته‌وه و ئێستا هێلكه ده‌كات له‌و روودواه رێوییه‌كه هه‌موو مریشكه‌كانی كوخه‌كه‌ی كوشتووه و ته‌نیا جیانی به زیندوو ماوه‌ته‌وه جیانی جگه له‌وه‌ی كه هێلكه ده‌كات، له‌سه‌ر هلێكهكانیش كورك كه‌وتووه و به‌نیازه بیانكاته جوجه‌له به گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ری (ئكێسپرس)ی به‌ریتانیایی، رێكخراوی كشتوكاڵ و خۆراكی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (FAO) خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر DNAی جیانی بۆ ئه‌وه‌ی هۆكار ئه‌و گۆڕانكارییه روون بكاته‌وه پرۆفیسۆر (دۆناتا ماتاسینی) سه‌رۆك ئه‌و گرووپه گوتوویه‌تی: ئه‌و كه‌له‌شێر – مریشكه گواستراوه‌ته (تاقیگه‌ی كۆنسدایی) له ناپلی ئیتالیا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت