ئۆهایۆ- ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا/ ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكایی سێ قوته رۆژی له‌زیندان برده سه‌ر دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا (5) جار به ئه‌نقه‌ست په‌یوه‌ندی به به‌شی فریاكه‌وتنی پۆلیس (911) كرد بۆ ئه‌وه‌ی مێردێكی بۆ بدۆزنه‌وه (ئۆدری سكۆت) په‌یوه‌ندی به فریاكه‌وتنی پۆلیس كردووه و كاتێكیش كارمه‌ندی خزمه‌تگوزاری وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه، سكۆت پێی گوتووه، ده‌بێت ئێستا مێردێكم بۆ بدۆزنه‌وه، كارمه‌نده‌كه‌ش به سه‌رسوڕمانه‌وه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و چی مێردت ده‌وێت؟ به‌ڵێ مێرد سووربوونی سكۆت له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی مێردێكی بۆ ببنه‌وه ماڵه‌وه، وای له (كریستی كلایمزی) كارمه‌ندی به‌شی فریاكه‌وتن كردووه پێ بڵێت ئایا ده‌زانی په‌یوه‌ندیكردنت به‌بێ هۆكار بۆ به‌شی فریاكه‌وتن ره‌نگه تووشی زیندانی كردنت بكاته‌وه، به‌ڵام سكۆت له‌وه‌ڵامدا بێ باكانه پێ پێی راده‌گه‌یه‌نێت: كه‌وایه ده‌ستگیرم بكه‌ن له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كریستی كلایمز ده‌ڵێت : ماوه‌ی (21) ساڵه من له‌به‌شی فریاكه‌وتن كار ده‌كه‌م، په‌یوه‌ندی زۆر سه‌یرم پێوه‌كراوه، به‌ڵام پێشتر نهكهوتبوومهته هه‌ڵوێستێكی له‌م جۆره‌وه، له‌سه‌ره‌تادا باوه‌ڕم به‌قسه‌كانی نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر داواكارییه‌كی هه‌ر پێ‌داگر بوو هه‌روه‌ها گوتویه‌تی: زۆر جار خه‌ڵك په‌یوه‌ندی به (119)ه‌وه ده‌كه‌ن و شتی سه‌یر داوا ده‌كه‌ن، پێم وایه ئه‌و هۆكاره‌كه‌ش زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه حه‌ز ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر بكرێن سه‌رچاوه/ سی ئێن ئێن (PNA)