شوێنه‌وارناسان، کۆنترین پێڵاوی جلدی جیهانیان له ئه‌شکه‌وتێکی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌رمه‌نستان دۆزیه‌وه به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، ئه‌م لینگه پێڵاوه مێژووه‌که‌ی بۆ 5500ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌زار ساڵ پێش هیره‌مه‌کانی میسر دروست کراوه و زۆر به‌جوانی راگیراوه توێژه‌ران گوتوویانه، ئه‌م پێڵاوه له پێستی مانگا دروست کراوه و به پێی شێوه‌ی دروونه‌که‌ی، پێده‌چێت پڕ به پێی خاوه‌نه‌که‌ی دروست کرابێت ورده‌کاریی ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه، له گۆڤاری "پلاس وان" بڵاو بۆته‌وه ناو ئه‌م پێڵاوه به گیاوگۆڵ ئاخندراوه. شوێنه‌وارناسان سه‌باره‌ت به گیاوگۆڵه‌که زۆر ئه‌رخایه‌ن نینه که ئایا بۆ گه‌رم کردنی پێی خاوه‌نه‌که‌ی ئاخێندراوه یان بۆ ئه‌وه‌ی پێڵاوه باشتر بمێنێت توێژه‌ران هه‌روه‌ها گوتوویانه، دیار نییه خاوه‌نی ئه‌م پێڵاوه پیاو بووه یان ژن، به‌ڵام به پێی ئه‌ندازه‌که‌ی، پێوانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پێڵاوێکی ژنانه‌ی ژماره 38ی ئه‌مڕۆ یه‌کسانه ئه‌م لینگه پێڵاوه له ئه‌شکه‌وتی "ئارنی-1" له نزیک سنووری ئه‌رمه‌نستان و تورکیا دوزراوه‌ته‌وه شوێنه‌وارناسان، هۆی تێک‌نه‌چوونی ئه‌م پێڵاوه بۆ هه‌ل و مه‌رجی ناو ئه‌شکه‌وته‌که ده‌گه‌ڕێننه‌وه که له زۆربه‌ی وه‌رزه‌کان وشک و فێنکه هه‌روه‌ها هۆیه‌که‌ی دیکه‌ی باش مانه‌وه‌ی ئه‌م پێڵاوه، بۆ ئه‌و کشپله‌ی مه‌ڕ و ماڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه که له‌ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا هه‌بووه دکتۆر "ران پیناسی" یه‌کێک له دۆزه‌رانی ئه‌م پێڵاوه و مامۆستای زانکۆی "یۆنیڤێرسیتی کالێج کۆرک ئیرله‌ند" گوتوویه‌تی: "ئێمه پێشتر وامان زانی ئه‌م پێڵاوه و شته‌کانی دیکه‌ی که دۆزراونه‌ته‌وه، بۆ 600 تاکو 700ساڵ پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه زۆر باش مابوون، به‌ڵام دوای تاقی کردنه‌وه‌کان بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌م پێڵاوه، ته‌نانه‌ت چه‌ند سه‌د ساڵ له پێڵاوه‌کانی چه‌رخی به‌سته‌ڵه‌کیش کۆنتره" هه‌ندێک شتی دیکه که له‌م ئه‌شکه‌وته‌دا دۆزراونه‌ته‌وه، بریتین له چه‌ند مه‌نجه‌ڵ و قاپی ده‌رپۆش‌دار که گه‌نم و جۆ و قه‌یسی و سه‌وزه‌ی تێدابووه. (PNA)سه‌رچاوه