وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌ڵه نامه‌یه‌كی بۆ شازاده‌ی به‌ریتانیا به بۆنه‌ی رۆژی له دایكبوونیه‌وه ناردووه، له كاتێكدا رۆژی له دایكبوونی شازاده ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ی ئاینده‌وه، ره‌نگه ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش به ئه‌نقه‌ست نه‌بێت، چونكه شازاده‌ی به‌ریتانیا له ساڵێكدا دوو رۆژی جیاواز ئاهه‌نگی له دایكبوونی بۆ ساز ده‌كرێت
رۆژنامه‌ی (ته‌له‌گراف)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (هیلاری كلینتۆن) شه‌وی شه‌ممه نامه‌یه‌كی به هه‌ڵه بۆ شازاده‌ی به‌ریتانیا شازاده (ئه‌لیزابێس) ناردووه، تێیدا به بۆنه‌ی یادی له دایكبوونیه‌وه به ناوی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (باراك ئۆباما) و گه‌لی ئه‌مه‌ریكاوه پیرۆزبایی له شازاده كردووه، هه‌روه‌ها دووپاتی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و ده‌ستكه‌وته‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات كردۆته‌وه
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: "ئه‌م نامه‌یه‌ی هیلاری له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی داهاتوو یادی له دایكبوونی شازاده‌ی به‌ریتانیایه، نه‌ك ئه‌م هه‌فته‌یه"
له لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژی كۆشكی شاهانه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه: "ئێمه له‌و ره‌تكردنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌و پۆزشه تێده‌گه‌ین كه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی (هیلاری كلینتۆن)ـه‌وه بووه
هه‌روه‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (فلیپ كراولی) دانی به‌وه‌داناوه كه ئه‌و نامه پیرۆزباییه‌یان شه‌وی شه‌ممه ناردووه، له كاتێكدا ده‌بوایه هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و نامه‌یه‌یان ره‌وانه بكردایه
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه، شازاده‌ی به‌ریتانیا (ئه‌لیزابێس)، له بنه‌ڕه‌تدا 21 نیسانی هه‌موو ساڵًێك رۆژی له دایكبوونیه‌تی، به‌ڵام حكومه‌ت رۆژی 12ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێكی به شێویه‌كی ره‌سمی به رۆژی له دایكبوونی شازاده‌ی به‌ریتانیا ده‌ست نیشان كردووه، بۆیه شازاده‌ی به‌ریتانیا هه‌موو ساڵێك دووجار یادی له دایكبوونی بۆ ده‌كرێته‌وه