

کۆمپانیای apple مودێلی نوێی مۆبایلی ئای‌فۆن به ناوی "Iphone4"ی خسته بازاڕ که کواڵیتییه‌کی زۆر به‌رزی هه‌یه
"ستیڤ جابز" به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای apple له رێوڕه‌سمێک‌دا که بۆ ناساندنی مودێلی نوێی ئای‌فۆن به‌ڕێوه‌چوو، گوتی: من سه‌رده‌می منداڵی خۆم به دیتنی کۆمه‌ڵێک فیلمی وه‌ک شه‌ڕی ئه‌ستێره‌کان به‌سه‌ر بردووه و هه‌مێشه ئاره‌زووی گفتوگۆی وێنه‌ییم له مێشک دابووه
Iphone4، کامێرایه‌کی پێشه‌وه و دواوه‌ی هه‌یه که به کواڵیتییه‌کی به‌رز وێنه و فیلم ده‌گرێت و گفتوگۆی وێنه‌یی پێده‌کرێت
ئه‌م مۆدێله‌ی ئای‌فۆن به به‌راورد له‌گه‌ڵ مودێله‌کانی پێش خۆی، ته‌نکترن و قاڵبێکی پۆڵایی هه‌یه و شووشه‌که‌ی دژی شکانه. هه‌روه‌ها کواڵیتیی شاشه‌که‌ی زۆر به‌رزه و زۆر خێرایه